بەوێنە: حمس، بووەتە شارێكی چاخی بەردین

رووداو – maile online 

ماڵ لەدوای ماڵ، گەڕەك لەدوای گەڕەك كەوتو‌ونەتە ناو كاولكارییەكی تۆقێنەر. تاكە ماڵیك نییە كە هاوەن، بۆمب یان گوللەی بەرنەكەوتبێ لەو جەنگە ناوخۆییەی كە سووریای تێكەوتووە .

حمس، كە سێیەم گەورە شاری سو‌وریایە و بە هەزاران كەسی لێ كوژراوە، لەئێستادا شارەكە زیاتر لەوە دەچێ شارێكی چاخی بەردین بێ .

لە وێنەكاندا گەڕەكی خالیدیە دەردەكەوێ، كە ماوەی هەفتەیەك دەبێ لایەنگرانی بەشار ئەسەد دوای شەڕێكی خوێناوی دەستیان بەسەردا گرتۆتەوە .

 هێزەكانی رژێمی ئەسەد ماوەی مانگێك دەبێ چەندین هەڵمەتی گەورەیان بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو شوێنانەی كە بەدەست نەیارانیانەوە بوو ئەنجامداوە، هەرچەندە چەند بەرگرییەكی كەم ماوە، بەڵام گەڕانەوەی ئەم شارە بۆ ژێردەستی هێزەكانی ئەسەد كشانەوەیەكی گەورەیە بۆ نەیارانی.