پەیمانگەی پزیشكی گەشە فێستیڤاڵێکی زانستی ئەنجامدەدات

رووداو- هەولێر 

لە هەولێر پەیمانگەی پزیشكی گەشە فێستیڤاڵی زانستی و کلتووری ساڵانە ئەنجامدەدات و دەڵێت ئامانجیانە قوتابییانی پزیشكی لە پەیمانگەکەیان بەشێوەیەکی پراکتیکی لە وانە و چالاکییەکان بەشداربن. 

رەنجدەر کامەران، بەڕێوەبەری گەشە میدیا لە پەیمانگەی پزیشكی گەشە دەڵێت لە قوتابییانی بەشە پزیشكییەکان چەندین تاقیکردنەوە و پشکنینی پزیشكی ئەنجامدەدەن.

رەنجدەر کامەران هەروەها دەڵێت ئامانجیانە لەڕێگەی فێستیڤاڵە زانستی و کلتورییەکان قوتابییانی پزیشكی لە کلتووری کوردی دانەبڕێن و لەپاڵ زانستی پزیشكی بەشداری ئەم چالاکیانە بکەن.