رووداو-بی بی سی
دوای دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئیبۆلا لە وڵاتی گینیا، رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند كە وڵاتەكە لەو نەخۆشییە خاوێنكراوەتەوە.
ئێستا گینیاییەكان خەریكی ئامادەكارین بۆ ئاهەنگگێران بە بۆنەی سەركەوتن بەسەر ئەو نەخۆشییە ترسناكەدا.
لەوكاتەوەی لە دو ساڵی رابردوودا بڵاوبووەتەوە، ئیبۆلا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 2500 دانیشتووی وڵاتی گینیا.
راگەیەندراوەكەی تەندروستی جیهانیی دوای ئەوەهات 42 رۆژی تەواو هیچ حاڵەتێكی نوێی ئیبۆلا لە گینیا تۆمارنەكرا، ئەوەش بەپێی رێنماییە زانستییەكانی ئەو ریكخراوەیە كە دەڵێت بۆئەوەی بگوتری وڵاتێك ئیبۆلای تێدا نەماوە، دەبێت بۆماوەی دوو هێندەی تەمەنی ترووكانی زیندەوەری توشكەری ئیبۆلا هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكرێت. بەپێی لێكۆڵینەوەی زانایانیش تەمەنی ترووكانی زیندەرەوەكە 21 رۆژە.
بەگویرەی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لە دوو ساڵی رابردوودا 11315 كەس بە ئیبۆلا مردوون، كە 2536 كەسیان لە دانیشتووانی وڵاتی گینیا بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ