باشووری کوردستان.. کووتانی تایبەت دژی ئەنفلەوەنزای وەرزی ئەنجامدەدرێت

29-11-2015
بەختیار حەمید
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئه‌نفلۆنزا
A+ A-

رووداو-هه‌ولێڕ

 
ئەنفلەوەنزا یەکێک لە نەخۆشییە باوەکانی ئەم وەرزەیە، ئەم نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسەوە دوچاری مرۆڤ دەبێت. بۆ پاراستن لە توشبوون بە نەخۆشییەکە وەزارەتی تەندروستی پێکووتەی دژی توشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا بەکاردەهێنت. 

لە لایەنی زانستی پزیشکییەوە پێکووتەی دژی توشبوون بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا زیاتر بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە دووچاری بەشێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون، بەڵام ئەو کەسانەش کە ساڵانە چەند جارێک تووشی نەخۆشییەکە دەبن و پەکیان دەخات دەتوانن ئەو پێکوتەیە وەربگرن.

پێکووتەی دژی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزا لە سێ جۆر ڤایرۆسی لاوازکراوی ئەنفلەوەنزا پێک هاتووەو بەشێوەی دەرزی لەڕێگەی ماسولکە یان ژێرپێست دەدرێ بە مرۆڤ. دوای وەرگرتنی پێکوتەکە جەستەی مرۆڤ بەرگری دژی ئەو ڤایرۆسانە دروستدەکات و ماوەی ساڵێک ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ ئه‌نفلۆنزا كه‌مده‌كاته‌وه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە