ئیسرائیل توندترین شەپۆلی سورێژە لە دە ساڵدا بەخۆوە دەبینێ

29-10-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن سوورێژە، ڤاکسین، کوتان، ئیسرایل
A+ A-


رووداو-سلێمانی

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، ئەمساڵ 820 حاڵەتی سوورێژە تۆمارکراون، ئەوەش زۆرترین ژمارەى تووشبوونی ساڵانەیە لە ساڵی 2008 ەوە.


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وایدەبینێ نەخۆشییەکە بەهۆی گەشتیارانەوە دەگاتە نێو ئیسرائیل و تووشی ئەو کەسانە دەبێ کە خۆیان لە دژی سوورێژە نەکوتاوە.

بەگوێرەی زانیارە بڵاوکراوەکان لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی  ئیسرائیل، رێژەی کوتانی دژە سوورێژە لە ئیسرائیل 97%ـە.

زۆربەی حاڵەتەکان لە ناوچەی ئۆرشەلیم تۆمارکراون، چونکە جووە ئەرسۆزۆکسە توندئاژۆکانی لێن کە بەشێکی زۆریان دژی کوتانن لە دژی نەخۆشییەکان، ئەوەش بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (هائارێتس)ی ئیسرائیلی.

لە پێنج ساڵی رابردوو ساڵانە چەند حاڵەتێکی کەم سوورێژە تۆماردەکران و لە زۆرترین حاڵەتدا دەگەیشتنە دەیان حاڵەت، بەڵام ساڵی 2008 ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان لە ئەمساڵ زیاتر بوو، 930 دانە بوو.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە