هەولێر.. کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پزیشکانی جومگە و شیاندن دەستی بەکارەکانی کرد

رووداو-هه‌ولێر

بەر لە سازدانی کۆنفرانسی نێوخۆیی و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ کۆمەڵه‌کەیان، کۆمەڵەی پزیشکانی جومگەو شیاندنی پزیشکی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتییان لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

پزیشکانی بیانی هەمان توێژینەوەو داهێنراوە زانستیە پزیشکییەکانی وڵاتانی خۆیان لە بواری دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی رۆماتیزم و جومگە بۆ بەشداربووانی کۆنفرانسەکە دەخەنەڕوو.

کۆنفرانسەکە ماوەی سێ رۆژ بەردەاوم دەبێت و زیاتر لە 150 پزیشکی نێوخۆیی و بیانی بەشدارییان تێدا کردووە.