رووداو - DPA
رێکخراوی فوودوۆچی ئەڵمانی تایبەت بە تەندروستی بەکاربەران رایدەگەیەنێت زیاتر لە %50ی خواردنەوە گازییەکان رێژەیەکی زۆری شەکریان تێدایە.
رێکخراوەکە ئاشکرایکرد پشکنینیان بۆ 463 جۆری خواردنەوەکان کە پێکهاتوون لە خواردنەوە ووزە بەخشەکان، سۆدا، خواردنەوە شیرینکراوەکان و چای سارد کردووە و دەرکەوتووە لە %60یان رێژەی شەکری زیادەیان تێدایە بەرێژەی %5.
رێکخراوەکە دەڵێت تەنها 55%ی ئەو خواردنەوانە شەکرەکانیان گونجاو بوون بەڵام %90یان ماددەی شیرینکراویان تێدابوو.
فیلاند کیس بەرێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە زانکۆی لایبتسیج دەڵیت شەکری شل کە لەنێو خواردنەوە گازییەکاندا هەن مەترسی تووشبوون بە قەڵەوی زیاترە لە جۆرەکەی دیکەی شەکر.
رێکخراوی فوودوۆچ داوا دەکات باج لەسەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهینانی خواردنەوە گازییەکان زیادبکرێت.
وا پێشبینش دەکرێت بەریتانیا پرۆژەی سەپاندنی باج لە ساڵی 2018 کارپێبکات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی شەکر لە خواردنەوە گازییەکاندا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ