لە دهۆک دەستی ژنێک هاوشێوەی سەنا رەش دەبێت

29-05-2017
رووداو @Rudawkurdish
 کاروان عەلی پەیامنێری رووداو لە دهۆک: 5 رۆژە ژنەکە کانیولای بۆ دانراوە
کاروان عەلی پەیامنێری رووداو لە دهۆک: 5 رۆژە ژنەکە کانیولای بۆ دانراوە
نیشانەکردن دهۆک
A+ A-

رووداو - دهۆک

کاروان عەلی پەیامنێری رووداو لە دهۆک لە بەردەم نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆکەوە هەواڵی رەشبوونەوەی دەستی خانمێکی بەتەمەن دەدات، کە دەگوترێ دوای دانانی کانیۆلا تووشی ئەو حاڵەتە بووە.

کاروان عەلی لە زاری پەیوەندیدارانەوە دەڵێ پێنج رۆژ لەمەوبەر ئەو خانمە تەمەن 73 ساڵانە سەردانی نەخۆشخانەکەی کردوە و لەلایەن پەرستارێکەوە کانیۆلای بۆ داندراوە.

خانمەکە، کە نەخۆشی دڵی هەیە، گوتوویەتی پاش دانانی کانیۆلاکە، وردە وردە دەستەکانی هەڵاوساون و پاشان رەنگی گۆڕاوە بەرەو رەشبوونەوە.

چالاکانی  تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە دهۆک بە بەرفراوانی چیرۆکی رەشبوونەوەی دەستی خانمەکە بڵاودەکەنەوە و وەک هەڵەی پزیشکی نێوی دەبەن، هەرچەندە تاکو ئێستا نەسەلمێندراوە کە هۆکاری حاڵەتەکە هەڵەی پزیشکی بێت.

پاش گەیشتنەوەی خانمەکە بە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەمان شار کراوە، بەو هیوایەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامبدرێ، بەڵام ئێستا پزیشکەکان بڕیاری خاوێنکردنەوە و چاودێریی دەستی خانمەکەیان داوە و هێشتا نەشتەرگەری ئەنجامنەدراوە و نازاندرێ ئاخۆ دەستی ئەو خانمەش هاوشێوەی دەستی منداڵەکەی ئاکرێ دەبڕدرێتەوە یان چارەنووسێکی باشتری دەبێ. بۆ بڕیاری ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەش  لێژنەیەکی پسپۆڕی پزیشکیی پێکهێندراوە.

داڕشتنەوە: سەروەر سالار


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە