گۆشتی جرج لەناو گەسدا

رووداو – hurriyet daily news

جێگری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا شۆك بوو كە بیستی ئەو گۆشتەی لە رێگاكان دەفرۆشرێت گۆشتی جرجی تێدایە.

نیك كلێگ-ی جێگری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گوتی "من زۆر پەرۆشم بۆ ئەو راپۆرتانەی باس لەبوونی گۆشتی جرج لە نیو گەسدا دەکەن".

لە كاتی وەڵامدانەوەی پرسیارێكی هاوبەشی نێوان ئاژانسی ستاندارد بۆ دانانی خواردنی بەریتانیا و گروپی بەكارهێنەران لە بەرنامەیەكی رادیۆییدا دەربارەی ستانداردی خواردنەكان، كە بەپێی لێكۆڵینەوەی ئەو دوو لایەنە بەشێوەیەكی رۆتینی پشكنین بۆ گۆشتی گەس دەكرێت و گۆشتەكە لە تێكەڵەیەك لە گۆشتی بەراز، مریشك، عەلەشیش و گومانی ئەوەش دەكرێت هەندێك جۆری “دیارینەكراوی” گۆشتیشی تێدابێت، نیك گوتی " بەڕاستی توشی پەشۆكاوی دەبم و چاوەڕێدەكەم پشكنەرانی تەندروستی بەدواداچوون بكەن".

لەمیانەی لێكۆڵینەوەی دوولایەنەكە تاقیكردنەوەیان لەسەر 60 قاپی گۆشتی بەرخ ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە، 29 قاپیان گومانلێکراون و لەنێو ئەوقاپە گۆشتانەی، كە گوایە گۆشتی بەرخن، 17 دانەیان گۆشتی تێكچوو و 7ـیشیان بەهیچ شێوەیەك گۆشتی بەرخیان تێدانەبووە و 5یشیان نەزانرا چییان تێدایە. گومانەكانیش بۆ گۆشتی جرج دەچن و چاوەڕێی لێكۆڵینەوەكانن.