کارگەی ئاوامێدیکا دەرمان و خێوەت بۆ زیانلێکەوتووانی دەربەندیخان دەنێرێت
رووداو - هەولێر
کارگەی ئاوامێدیکا بۆ دروستکردنی دەرمان، کۆمەڵێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی و خێوەتی بۆ زیانلێکەتووانی بومەلەرەزکەی دەربەندیخان ئامادەکردووە، هاوکارییەکان ئەمڕۆ گەیشتنە ئەو شارۆچکەیە و بڕیارە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار بکرێن.
سەروان قادر، بەرپرسی کارگێری کارگەی ئاوامێدیکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئێمە وەک کارگەی ئاوامیدیکا ئەو هاوکارییانە بۆ دەربەندیخان دەنێرین و لەڕێگەی لیژنەی پەیوەندیدار و کاک رەنجەوە پەیوەندیمان هەیە و هاوکارییەکان دەگەیێنین".
رۆژی پێنجشەممە 28-12-2017 ، هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان لە سلێمانییەوە بەرەو دەربەندیخان بەڕێکران و گەیشتنە شارۆچکەکە، لەنێو هاوکارییەکاندا کۆمپانیای ئاوامێدیکا بڕێكی زۆر دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ شارەکە دابینکردوون.
کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ پیشەسازی دەرمان لە هەولێر، جگە لە دەرمانی ئەم وەرزە و چەند خێمەیەکی بچووک، خێمەیەکی گەورەی 200 مەتر چوارگۆشەی بۆ گەڕەکێکی دەربەندیخان دابینکرد، بەهای خێمەکە 25 هەزار دۆلارە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن