هەولێر.. رۆژانە نزیکەی 1500 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی راپەڕین دەکەن

28-12-2015
بەختیار حەمید
رووداو
رووداو
نیشانەکردن منداڵان
A+ A-

رووداو-هه‌ولێر

ئەو منداڵانەی بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی راپەڕین دەکەن، هەریەکەیان بەدەست ئازارێکەوە دەناڵێنن. بەشێکیان چارەسەرێکی خێرا وەردەگرن و دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان، بەشێکیشیان پێویستییان بە مانەوەو چاودێری زیاتر هەیە.

نەخۆشخانەی راپەڕین خاوەنی نزیکەی 150 تەختی خەواندنی نەخۆشە، بەڵام زۆرجار زیاتر لەو ژمارەیە نەخۆش لە نەخۆشخانەکەدا دەخەوێنرێن، ئەمەش وەک پزیشکان دەڵێن دەبێتە هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشی لە منداڵێکەوە بۆ منداڵانی دیکە.

بڕیاربوو لە ماوەی رابردوودا نەخۆشخانەیەکی دیکەی منداڵان لە هەولێر دروستبکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە وەکو خۆی ماوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی راپەڕینیش بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەریانە، داوا لە دایک و باوکان دەکات ئەگەر باری تەندروستی منداڵەکانیان زۆر خراپ نەبوو باشترە سەردانی نەخۆشخانەکەیان نەکەن. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە