بە 10 دۆلار یەک رۆژ لەگەڵ جۆرج کلۆنی بەسەرببە
رووداو- ئاژانسەکان
چیدیکە دانیشتن لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ جۆرج کلۆنی خەون نییە، ئێستا دەتوانیت تەنیا بە 10 دۆلار یەک رۆژی تەواو لەگەڵ جۆرج ببەیتەسەر.
بەهۆی گرنگیدانی جۆرج کلۆنی بە هەژاران و کاری خێرخوازی بە تایبەت بۆ وڵاتی سودان، جۆرج لەگەڵ دەزگای خێرخوازی Omaze بەرنامەیەکیان رێکخستووە، هەر کەسێک بیەوێت جۆرج ببینێت و رۆژێكی تەواو لەگەڵی بباتەسەر، دەبێت پێشتر ناوی خۆی لە ماڵپەڕەكە تۆماربكات.
دەتوانیت بە 10 دۆلار سەردانی ماڵپەڕی Omaze بکەیت و ناوی خۆت تۆماربکەیت، دواتریش ناوەكەت دەچێتە ناو لیست و ئەگەر بەخت یاوەرت بوو، ئەوە خەڵاتی تەمەن کە گەشتێکە بۆ نیویۆرک دەیبیتەوە و یاوەری جۆرج کلۆنی دەکەیت.
تەواوی داهاتی ماڵپەرەكە بۆ هەژارەکان خەرجدەکرێت و چەند خێزانێک لە مردن رزگار دەکرێن.