دەیان جین رۆڵدەبینن لە تووشبوون بە خەمۆکی

27-04-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن خەمۆکی، بۆماوە، بۆهێڵ، جین
A+ A-


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتیی دەڵێ 44 جین ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاددەکەن، هەموو کەسێکیش هەڵگری یەکێک یان زیاتر لەو جینانەیە.


توێژەرەکان دەڵێن رەنگە جیاوازیی لە نەخشەی بۆماوەیی، یەکێک بێ لە هۆکارەکانی ئەوەی بۆچی هەندێک کەس وەکوو پێویست بە دەرمانەکانی دژەخەمۆکی باش نابن و رێگەش خۆشدەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی نوێ بۆ کۆنترۆڵی خەمۆکی لەو کەسانەی بە رێوشوێنەکانی ئێستا چارەسەرناکرێن.

توێژینەوەکە لەسەر نیوملیۆن کەس ئەنجامدراوە کە سێیەکیان خەمۆک بوون و ئەنجامەکەی لە جۆرناڵی زانستیی (نەیچەر جێنەتیکس) بڵاوکراوەتەوە.

پێشووتر بە توێژینەوە لەسەر منداڵە دوانەکان دەرکەوتبوو کە بۆماوە رۆڵی هەیە لە تووشبوون بە خەمۆکی، بەڵام بە دیاریکراوی نەدەزانرا کام جینانە دەبنەهۆی خەمۆکی. لەم توێژینەوەیەدا  44 جین دۆزراونەتەوە کە ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زیاددەکەن.

کاسرین لویس، لە کینگز کۆڵێج لەندەن و ئەندامی تیمی ئەنجامدەری توێژینەوەکە، دەڵێ "توێژینەوەی زیاترمان پێویستە تاوەکوو تێبگەین لەوەی چۆن جینەکان و گوشارەکانی ژینگە و دەوروبەر پێکەوە دەبنەهۆی سەرهەڵدانی خەمۆکی لە دەروونی کەسێکدا".

بەپێی ئامارە جیهانییەکان ئێستا 14% ی کەسانی پێگەیشتوو بە پلەی جیاواز خەمۆکییان هەیە و ئەم نەخۆشییە یەکەم هۆکاری پەککەوتنە لەسەر ئاستی جیهان.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە