گالەری

26-11-2013
18 Photos
ستاره سالاری
وێنە: AA

پیشانگای کریستیان دیۆر لە ھۆڵی ھونەرە جوانەکانی گرانت پاڵاس لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کرایەوە و چەندین کەلوپەلی بەنرخ و سەرنجڕاکێشی تێدا نمایشکرا.

لەو پیشانگایەدا چەندین بەرھەمی دێرینی ھونەرمەند کریستیان دیۆر وەکو پۆشاک، نیگاری کێشراو، جلوبەرگ بە شێوازی دروومان و تەقەڵی جارانی کاری دەستی نمایشکران.

ھەروەھا ھەندێ پۆشاک و وێنە دەگمەنەکانی پیکاسۆ، سلڤادۆر دالی، ماکس ژاکۆپس و دۆستانی نزیکی ئەوان، لەگەڵ چەندین کتێب لەبارەی مێژوو و چۆنێتی بەرھەمھێنانی گوڵاو نیشاندرابوون، ئەو کەلوپەلانە بوونە جێی سەرنج و خۆشحاڵیی میوانانی پیشانگاکە.

کریستیان دیۆر گەورەترین پسپۆری نمایشی جلوبەرگ بوو لە فەرەنسا، رۆژی 21-1-1905 لە فەرەنسا لەدایکبووە، رۆژی 24-10-1957 لە وڵاتی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کردووە.