جێگری ئەردۆغان داوادەکات گەنجان عاشق بن

26-10-2013
بنار سالم
نیشانەکردن بوڵەنت ئارنچ عاشق
A+ A-
رووداو- zaman politika

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئامۆژگاری گەنجان دەکات و دەڵێت، عاشق بن.

بوڵەنت ئارنچ، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا دەڵێت، "کوڕ و کچێکی گەنج بە دڵنییاییەوە دەبێ عاشقبن، چونکە عەشق هەستێکی زۆر جوانە".

ئارنچ سەردانی زانکۆی زێنیستای لە  بۆسنا کرد و کتێبخانەی زمان و ئەدەبیاتی تورکی تێدا کردەوە، ئارنچ لە گوتارێکدا بەم بۆنەیەوە بۆ گەنجەکانی ئەو زانکۆیە گوتی، ئێوە بیر لە شتێک بکەنەوە، یەکێک پێت دەلێت کوڕەکەم "تۆ هیچ عاشق بوویت؟"، لەوەڵامدا کوڕەکە دەلێت، "ئەستەغفیرولله، ببوورە وابزانم مەبەستتان عاشقی ئیلاهییە! عاشقبوون زۆر لە من دوورە، ئەگەر مەبەستیت عەشقی کچانە، ئەوا من لە کوێ و عاشقبوونی کچان لە کوێ".

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا هەروەها گوتی، "ئەمە راست نییە، عاشقبوون هەستێکی زۆر خۆشە، بۆیە گەنجەکان عاشقبن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە