باشووری کوردستان..ساڵی رابردوو زیاتر لە 2 هەزار کەس بە نەخۆشیی دڵ مردوون

27-01-2015
بەختیار حەمید
رووداو
رووداو
نیشانەکردن نەخۆشی دڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یەکەی بووژانەوەی دڵ، ئەو بەشەی تایبەتە بە چارەسەرکردنی بەشێک لە نەخۆشییەکانی دڵ. ئەم پیاوەش بۆ جاری دووەمە لەو بەشەدا دەخەوێنرێت.

رەئوف عەبدولڕەحمان پێشمەرگەیە و تا ماوەیەک بەر لە ئێستا لە سەنگەری شەڕدا بووە ،  وەک خۆی دەڵێ چەکدارانی داعش نەیانتوانیوە سەنگەرەکانی پێ چۆڵ بکەن، بەڵام بەناچاری بەهۆی نەخۆشی دڵەوە سەنگەری گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانەو لەوێدا لەگەڵ نەخۆشی دڵ لەشەڕدایە.

وەزارەتی تەندروستی لەدوا ئاماری خۆیدا رایدەگەیەنێت کە لەساڵی رابردوودا 58 هەزار و  840 کەس بەهۆی نەخۆشی دڵ سەردانی نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستانیان کردووەو دوو هەزارو 85 کەسیش بەهۆی نەخۆشی دڵەوە مردوون.

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵیش نیشانەکانی جەڵتەی دڵ دەخاتە روو.

ئامارەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێریش ئەوە دەردەخەن کە لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ساڵی 2014دا سەرەکیترین هۆکاری مردن نەخۆشییەکانی دڵ بوون، لە کاتێکدا لە ساڵانی رابردوو رووداوەکانی هاتووچۆ سەرەکیترین هۆکاربوونە بۆ مردن.
  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە