رووداو- هەولێر
دکتۆر صلاح عبدالواحید سلێمان*
منداڵ لە تەمەنی سێ ساڵیەوە ئەگەر ئەم خاڵانەی تێدا بێت، پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت:
1. نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتێنی هەبێت بە لایەنی کەم بۆ ماوەی ساڵێك.
٢. ئازارەکە بە هۆی هەوکردنی لەوزەتێنەوە بێت.
٣. ساڵێ پێنج جار یان زیاترتووشی هەوکردنی لەوزەتێن بێت.
٤. هەوکردنەکە تووند بێت.
باشترین جۆری نەشتەرگەری بۆ لەوزەتێن؟
نەشتەرگەری لەوزەتێن بە زۆر شێواز دەکرێت، باشترین و مۆدێرن ترینیان ئەم شێوازی بایپۆلارە، کە ئەم باشیانەی هەیە، جیاوازیەکانی لەگەڵ شێوازی ئاسایی:
١. خوێنبەربوون کەمترە لە کاتی نەشتەرگەری، نزیکە لە سفر.
٢. رشانەوە داوی نەشتەرگەری بە هۆی قووتدانی خوێن زۆر دەگمەنە، چونکە هیچ خوێنبەربوونێك نابێت لە کاتی نەشتەرگەری.
٣. هەناسەتەنگی و خنکان دوای نەشتەرگەری زۆر دەگمەنە چونکە هیچ خوێنبەربوونێك نابێت لە کاتی نەشتەرگەری.
٤. کاتی نەشتەرگەریەکە کەمە، هەرچەند کاتی نەشتەگەری کەم بێت، زیانی لاوەکی کەمدەبێت، ئەوە یاسایە.
٥. ئەگەری ئیلتیهاب لە دوای نەشتەرگەری کەمترە، لەبەر ئەوەی کەلوپەلی نەشتەگەری زۆر کەمە لەو جۆرە نەشتەرگەریە.
٦. بە بەراورد بە هەندێ لە شێوازەکان نرخەکەشی هەرزانە.
*پسپۆڕی نەشتەرگەری قوڕگ و لووت و گوێ لە هەولێر
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ