لە هیندستان 84 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحوول گیانیانلەدەستداوە

25-02-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن کحوول
A+ A-


رووداو- هەولێر

بەرپرسانی تەندروستی هیندستان رایدەگەیێنن بەهۆی خواردنەوەی کحوول زیاتر لە 84 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئێستا 200 کەسی دیکە خەوێندراون.


ژوولی سۆنۆواڵ، بەرپرسی تەندروستی لە هیندستان دەڵێت قوربانییەکانی رووداوەکە زۆرینەیان کرێکارانن، کە زۆرینەیان پەیوەندییان بە خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە کحوولی قاچاخ هەبووە. 

بەگوێرەی گوتەکانی بەرپرسانی تەندروستی هیندستان کحوولە قاچاخەکە لەگەڵ کحوولی مەسیل تێکەڵکراوە، کە کار لە کۆئەندامی نێوەندی سیستەمی دەماری مرۆڤ دەکات، بەرکەوتووەکانی لەهۆشبردووە، دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە، ٨٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 200 کەسی دیکە لە نەخۆشخانە خەوێندراون. 

هیمانتا بیسوا- وەزیری تەندروستی ویلایەتی ئاسام لە باکووری رۆژهەڵاتی هیندستان دەڵێت لەنێو ئەو ٢٠٠ کەسەی لە نەخۆشخانە ماون، دۆخی هەندێكیان ناجێگیرە و مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە. 

پۆلیسی وڵاتەکەش بەرپرسی ئەو شوێنەی کحوولەکەی لێفرۆشراوە لەگەڵ ٨ کەسی دیکەی دەستگیرکردووە. 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە