تیمێكی پزیشكیی ئەمریکی لە دهۆکن


رووداو- هەولێر 

تیمێكی پزیشكی ئەمریکی لە دهۆکن، ئەوان 46 پزیشكی تایبەتن لە بوارەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، منداڵان، نەخۆشیییەکان و نەشتەرگەری جوانکاری و چەندین پسپۆڕی دیکە. 


تیمە پزیشكییە ئەمریکییەکە لەماوەی 2 هەفتەی سەردانکردنیان بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک، 80 نەشتەرگەری تایبەتیان بۆ نەخۆشان کردوون و هەروەها خولی راهێنان بۆ پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی دەکەنەوە. تاوەکو بتوانن خۆیان سەرنەخۆ نەشتەرگەرییەکان بکەن.