سێڵفی هۆکارێکە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان

رووداو - نیوزمێدیکاڵ

ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانی روخسار رایدەگەیەنێت سێڵفی کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە بەرزبوونەوی رێژەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە جوانکارییەکان.

توێژینەوەکە لەسەر ٢٧٠٠ کەس ئەنجامدراوەو بە گوتەی پزیشکان  یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەی داوای نەشتەرگەری دەکەن دوای ئەوە دێت کە لە سۆشیال میدیاکان وینەکانی خۆیان بەدڵ نییە و دەیانەوێت گۆرانکاری تێدا بکەن .

بەجۆرێک زۆربەی ئەوانەی سەردانی پزیشکیان کردووە لەسەر وێنەکانیان شیکردنەوەیان بە پزیشکەکانیان داوە، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە نەشتەرگەری جوانکاری لوت بە رێژەی %١٠ زیادی کردووە و نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ بەرێژەی لە %٧.

د.ئێدوارد فاریۆر سەرۆکی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ جوانکارییەکانی رووخسار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات وێنەکانی لە ئینستاگرام و سناپچات و ئەپەکانی دیکە دادەنرێن گەنجانی ئەم سەردەمەی سەرقاڵ کردووە بە شێوازی رووخساریان و ووردبوونەوەیان لە رووخساریان بەشێوەیەکی مەترسیدار،  بەجۆرێک لە %٥٨ی ئەو کەسانەی داوای نەشتەرگەری دەکەن گەنجن و تەمەنیان خوار ٣٠ ساڵانە.