ئیتاڵیا ئاماری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات

رووداو-سلێمانی

زانكۆی رۆمای ئیتاڵی ئاماده‌یی ده‌رده‌بڕێ بۆ رێكخستنی ئاماری نه‌خۆشییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی راگه‌یێنراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی پێشوازیكردووه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئای تی له‌ زانكۆی رۆما كه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كونسوڵی ئیتاڵیا له‌ هه‌ولێر و نوێنه‌ری ئه‌و زانكۆیه‌ له‌ كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردووه‌ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردراوه‌ زانكۆی رۆما هاریكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌ چاككردنی سیستمی ئاماری نه‌خۆشییه‌كان له‌ باشووری كوردستاندا.

سیستمی ئاماری نه‌خۆشییه‌كان له‌ كوردستان تاكو ئێستا وه‌ك پێویست رێكنه‌خراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و لێكدانه‌وه‌ی ئاستی به‌ربڵاویی نه‌خۆشییه‌كان و دیاریكردنی ئاراسته‌ی درووست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان.