لە هەولێر نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی سەنا دەکرێت

24-05-2017
گۆڤەند مستەفا
نەشتەرگەرییەکە دانانی هاوێنەو لابردنی ئاوی سپییە بۆ چاوەکانی
نەشتەرگەرییەکە دانانی هاوێنەو لابردنی ئاوی سپییە بۆ چاوەکانی
نیشانەکردن سەنا
A+ A-


رووداو - هەولێر

سەنا ئەو کچەی کە بەهۆی هەڵەی پزیشکی لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاکرێ دەستێکی بڕایەوە، ئەمڕۆ لە یەکێک نەخۆشخانەکانی هەولێر نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی دەکرێت.


رەنجە جەمال، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر رایگەیاند: سەنا ئەو کچۆڵە دوو ساڵ و 5 مانگەی بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە دەستی بڕایەوە، ئێستا ئەو لە نەخۆشخانەی سویدیە لە شاری هەولێر بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ چاوەکانی بەبێ بەرامبەر.

پەیامنێری رووداو دەڵێت: کەسوکاری سەنا خوازیاری ئەوەن کێشەی چاوەکانی کە لە زگماکییەوە هەیەتی، چارەسەری بکەن.

هاووڵاتی حوسامەدین باوکی سەنا، باس لە جۆری نەشتەرگەریەکەی سەنا بۆ رووداو دەکات و دەڵێت: "نەشتەرگەرییەکە دانانی هاوێنەو لابردنی ئاوی سپییە بۆ چاوەکانی، نەشتەرگەریەکەش لەلایەن دکتۆر جەلادەت ئەنجام دەدرێت، دکتۆر لوقمان ئەتروشی خەرجی نەشتەرگەریەکە لە ئەستۆ دەگرێت، بۆیە ئێمە سوپاسی دکتۆر لوقمان و نەخۆشخانەی سویدی دەکەین".

سەبارەت یەکلاکردنەوەی کەیسی سەنا، کە بەهۆی هەڵەی پزیشکی لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاکرێ دەستێکی بڕایەوە، باوکی سەنا گوتی: "هێشتا کەیسەکە لە دادگای ئاکرێیە و کۆتایی پێنەهاتووە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە