هەولێر.. بە خوێنبەخشین یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر دەکرێتەوە

23-12-2015
بەختیار حەمید
...
...
نیشانەکردن خوێنبه‌خشین
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا، بەشێکی خەڵکی بەم بۆنەیەوە لە نێو بازاڕ و مزگەوتەکاندا شیرینی دەبەخشن، بەڵام بەشێکی دیکەیان روو لە سەنتەری گواستنەوەی خوێن دەکەن و خوێن دەبەخشن.

لەم چەند ساڵەی دواییدا، خوێن بەخشین وەک نەریتێکی لێهاتووە، بەتایبەت لە بۆنە نەتەوایەتی و نیشتمانی و ئاینییەکاندا. ئەو هەڵمەتانەی بۆ خوێن بەخشین رادەگەیەنرێن کاریگەری باشییان دەبێت لەسەر بەرزکردنەوەی رێژەی جۆرەکانی خوێن لە سەنتەری گواستنەوەی خوێندا.

خەڵکانی ئاسایی لەم رۆژەدا بەبێ گوێدانە جۆری خوێنەکەیان خوێن دەبەخشن، بەڵام ئەو خوێنبەخشانەی کە ئەندامی کۆمەڵەی خوێنبەخشانن، زیاتر ئەو کەسانەن کە خوێنەکەیان نێگەتیڤە.

بەگوته‌ی پزیشک و کارمەندانی سەنتەری گواستنەوەی خوێن هەر بوتڵێک خوێن سودی بۆ چوار نەخۆش هەیە، چونکە خوێنەکە راستەوخۆ نادرێت بە نەخۆش، بەڵکو لە تاقیگەدا پێکهاتەکانی لێک جیادەکریتەوە کە لە چوار بەشی سەرەکی پێکدێت.  


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە