بە وێنە: فڕۆکەیەک دەکەنە میوانخانە

رووداو : sabah galeri

ئەم فڕۆکەیە لە پایتەختی ستۆکهۆڵمی وڵاتی سویدە، ئەم جۆرە میوانخانەیە سەرجەم  پێداویستییەكانی تێدایە وەك گەرماو، کافتریا و ژووری نووستنیشی تێدایە.
ئەو كەسانەی  ناتوانن رۆژێک لە رۆژان لە شوێنی کاپتنی فڕۆكە دابنیشن، لەم میوانخانەیەدا ئەتوانن لە شوێنی کاپتنەکە بخەون.

زۆربەی سەردانكەرانی ئەم میوانخانەیە گەنجن، میوانخانەكە 27 ژوور و کافەتریایەکیشی هەیە.

فڕۆکەكە لە فڕۆکەخانەی ئێرلەندایە و ئەو کەسانەشی کە لەناو میوانخانەكەدا کاردەکەن جلی تایبەتی فڕۆکەوانییان لەبەردایە.