پێنجەم حاڵەتی نوێی مردن بە ئیبۆلا لە گینیا تۆماركرا

23-03-2016
سەروەر سالار
نیشانەکردن ئیبۆلا
A+ A-

رووداو-رۆیتەرز

لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی گینیا پێنجەم حاڵەتی مردن بە ئیبۆلا تۆماركرایەوە لەماوەی تەنیا پێنج رۆژدا، ئەوەش ترس و نیگەرانی درووستكردووە لەوەی نەخۆشییەكە زیاتر پەرەبستێنێ و دەست بە بڵاوبوونەوە بكاتەوە.

حاڵەتە نوێیەكە 200 كیلۆمەتر لەو گوندەوە دوورە كە لە 17ی ئەم مانگەوە چوار حاڵەتی نوێی ئیبۆلای تیادا تۆماركراوە، بەڵام كەسوكاری نەخۆشەكە گوتوویانە كە بەو دواییانە سەردانی ئەو گوندەی كردووە و بەركەوتنی لەگەڵ تووشبووەكان هەبووە. 

ئەوەی جێگەی نیگەرانییەكە ئەو قوربانییە نوێیەی ئیبۆلا، بەبێ هیچ رێوشوێنێكی ستانداردی خاوێنی خراوەتە گۆڕ، پێشووتریش چەندین حاڵەت هەبوون كە بەهۆی شوشتنی قوربانییانی ئیبۆلا بۆ خەڵكی دیكە گوازراونەتەوە، چونكە لەكاتی شوشتنی مردووەكان ستانداردە زانستییەكانی خۆپارێزی پەیڕەونەكراون.

وڵاتی گینیا مانگی دوازدەی ساڵی رابردوو وەك وڵاتێكی خاوێن بووەوە لە ئیبۆلا ناوزەدكرا، بەڵام هەر ئەوكاتە رێكخراوی تەندروستی جیهانیی هۆشداری پێدابوون كە ئەگەر هەیە نەخۆشییەكە دووبارە  سەرهەڵبداتەوە.

ئیبۆلا ساڵی 2013 بە خێرایی بە ئەفریقادا بڵاوبووەوە و بووەهۆی مردنی 11 هەزار و 300 كەس، گینیا-یش لەو وڵاتانە بوو كە زۆرترین قوربانی ئیبۆلای تیادابوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە