پیاوان بە خەیار و تەماتە دەخەڵەتێندرێن

21-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن خەیار تەماتە
A+ A-

رووداو - ئاژانسەكان

لە توركیا بەناوی حەب و دەرمانی بەهێزكردنی توانای سێكسی، خەیار، تەماتە، رۆنی زەیتوون، كرێمی دەست و قاوەی ئامادە بە پیاوان دەفرۆشرێ و لەو رێگەیەوە ساڵانە 50 ملیۆن لیرەی توركی بەهەدەر دەدەن.

پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە ساڵی 2014دا زیاتر لە 367 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە بۆ سەر ئینتەرنێت، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ناوەندەكانی هۆشداری و ئەو شوێنانەی بە ناوی دەرمانی گیایی كراونەتەوە و ناوی (بەهێزكردنی توانای سێكس)یان لێنراوە. 
لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 560 كەس دەستگیركراون، كە سەدا 90 یان لەرێگەی بڕیاری دادگاوە ئازادكراون و سەدا 10ی ئەو كەسانەش دوای ئەوەی بەسەریاندا ساغبووەتەوە دەرمانگەلێك دەفرۆشن، كە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، دەستگیركراون.

زۆربەی ئەو پیاوانەی كە بوونەتە قوربانی ئەو خەڵەتاندنەی قاچاخچییەكانی دەرمانی بەهێزكردنی توانای سێكسی، لەترسی پێگەی كۆمەڵایەتی و ناوزڕاندنیان وەك بەكارهێنەری ئەو جۆرە بەهێزكەرانە دوای خەڵەتاندنیشیان شكاتیان نەكردووە و بێدەنگییان هەڵبژاردووە.

پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی تاوانی ئەلیكترۆنی هۆشداری ئەوە بە قوربانیانی دەستی ئەو بازرگانییە دەدەن، كە "ناوتان ئاشكرا ناكرێت، ناسنامەتان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە، تەسلیمی فێلبازان مەبن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە