25 Photos
رووداو - هەولێر
لە یەکەم رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستاندا ژمارەیەک پانێڵ بەڕێوەچوون، کە سەرجەمیان تاتوێی باشترکردن و پێشخستنی کەرتی تەندروستیی کوردستانیان دەکرد.
لە پانێڵی یەکەمدا باس لە بەرزکردنەوەی کواڵیتی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کرا. پانێڵی دووەمیش تایبەت بوو بە رۆڵی پەرستاری لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا.
"ستراتیژی کۆنترۆڵکردنی شێرپەنجە"، "ئابووری و دارایی کەرتی تەندروستی"، "تەکنەلۆجیا و زانیاری لە کەرتی تەندروستی" و "جیاکردنەوەی کەرتی تایبەت و گشتی" پانێڵەکانی دیکەی یەکەم رۆژی لووتکەی تەندروستیی کوردستان بوون.