باشووری کوردستان.. هەڵمەتێکی هۆشیاری ددان لە کەمپی ئاوارەکان دەکرێت


رووداو - هەولێر

رێکخراوی کوردستان بۆ تەندروستی دەم و ددان هەڵمەتی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ددان لە ناو کەمپەکان ئەنجامدەدات.


بەرپرسی رێکخراوەکەش دەڵێت ئەوان بێبەرامبەر ئەو چارەسەرانە ئەنجامدەدەن کە لە نۆڕینگەکان بە نرخێکی گران دەکرێن، هاوکات فێری چەندین رێوشوێنیان دەکەن تاکو بتوانن تەندروستی دەموددانیان رابگرن.