زیکا گەیشتە باشووری ئەفریقا

20-02-2016
هونەر رێبوار
نیشانەکردن زیکا، باشووری ئەفریقا
A+ A-


رووداو-رۆیتەرز

بەرپرسانی تەندروستی باشووری ئەفریقا دەستنیشانکردنی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە زیکا-یان راگەیاند و دەشڵێن تووشبووەکە گەنجێکی کۆڵۆمبییە. 


ئارۆن ماتسۆلیدی، وەزیری تەندروستی باشووری ئەفریقا دەڵێت ئەوان توانیویانە ڤایرۆسەکە لە خوێنی گەنجێکدا بدۆزنەوە، لەکاتی گەشتکردنیدا بۆ شاری جۆنسبێرگ لە باشووری ئەفریقا.

ئارۆن ماتسۆلیدی گوتیشی "دوای چوار رۆژ لە گەیشتنی بە شارەکە، پیاوەکە نیشانەکانی وەک تا و پەڵەی سەرپێستی لێدەرکەوتن، بەڵام ئێستا بەتەواوی چاکبووەتەوە".

ڤایرۆسی زیکا تاوەکو ئێستا لە زیاتر لە 31 وڵات بڵاوبووەتەوە، پەیوەندی هەیە لە نێوان تووشبوونی خانمانی دووگیان بە ڤایرۆسەکە و تووشبوونی منداڵەکانیان بە نەخۆشیی دەماریی سەربچووکی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە