یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی دکتۆر ئۆنڵاین لە رادیۆی رووداو پێشکەشکرا


رووداو-هەولێر

 شەممە 20-1-2018 یەکەم ئەڵقەی بەرنامەی دکتۆر ئۆنڵاین لە رادیۆی رووداو پێشکەشکرا.


دکتۆر ئۆنڵاین بەرنامەیەکی نوێی رادیۆی رووداوە و رۆژانی شەممە کاژێر 09:30 خولەک پێشکەشدەکرێت، ئەمڕۆ یەکەم ئەڵقەی تایبەتکرابوو بە کێشەکانی منداڵی تازە لەدایکبوو.

د. دەوەن دڵشاد پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان کە ئەمڕۆ بووە یەکەم پێشکەشکاری بەرنامەی دکتۆر ئۆنڵاین دەڵێت، هاونیشتمانییان دەتوانن لە رێگەی ژمارە تەلەفونەکانی رووداو پەیوەندی بکەن و راستەوخۆ وەڵامی پرسیارەکانیان وەربگرن.

دکتۆر ئۆنڵاین پرۆژەیەکی تۆڕی میدیایی رووداوە و زیاتر لە 60 پزیشکی پسپۆڕ تێیدا بەشدارن و وەڵامی پرسیارەکانی خەڵکی دەدەنەوە، لە قۆناخێکی نوێدا بەرنامەیەکی هەفتانەی رادیۆیی دەستپێدەکات کە هەفتانە جارێک لەسەرە مژارێکی پزیشکی لە رادیۆی رووداو راستەوخۆ پزیشکێکی پسپۆڕ پێشکەشی دەکات.

د. دەوەن دڵشاد دوای پێشکەشكردنی بەرنامەکە دەڵێت، هەوڵیانداوە وەڵامی زۆرترین پەیوەندی تەلەفونی و کۆمێنتی هاونیشتمانییان بدەنەوە، بەڵام داوای کاتی زیاتر دەکات.