تەندروستی هەولێر سیستمی پەرستاری پەرەپێدەدات

20-12-2015
بەختیار حەمید
رووداو
رووداو
نیشانەکردن په‌رستاران
A+ A-

رووداو-هه‌ولێڕ

قۆناخی یەکەمی پرۆگرامی مێنتۆرشیپ کۆتایی پێهات و بەشداربووان بڕوانامەی دەرچوونییان وەرگرت. بەمەش پەرستارانی مێنتۆر دەتوانن ببنە فێرکاری ئەو خوێندکارانەی کە لە پەیمانگە و کۆلێژە پەرستارییەکان بۆ خوێندنی وانەی پراکتیک روو لە نەخۆشخانەکان دەکەن.

بەو پێیەی کە پەرستاران لەنێو نەخۆشخانەکان کاردەکەن و شارەزاییەکی کرداری زیاتریان لە کارەکەیاندا هەیە. گونجاوترن بۆ ئەوەی ببنە فێرکاری خوێندکارانی پەیمانگەو کۆلێژە پەرستارییەکان.

پرۆگرامی مێنتۆرشیپ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستاندا ئەزموون دەکرێت و تەندروستی هەولێریش وەک سامپڵێک وەرگیراوە. 

بەپێی ئاماری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی زیاتر لە 22 هەزار کارمەندی تەندروستی ئەندامن لە سەندیکاکەیان، لەم پرۆگرامەشدا 26 پەرستار  بەشدارییان کرد، بەڵام 22 یان توانییان خولەکان تەواو بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە