لە ئەبوغرێب 48 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا تۆمارکراون

19-09-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن كۆلێرا
A+ A-

رووداو- هەولێر

تۆمارکردنی ٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە عێراق راگەیێندرا، کە ٤٨ یان لە قەزای ئەبوغرێب-ن.

وەزارەتی تەندرستی عێراق، تۆمارکردنی ٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا-ی لە عێراق راگەیاند و خراپی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە دادەنێت.

ئەحمەد ردینی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەکەدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان ئەمڕۆ ٤٨ حالەتی  تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە نەخۆشخانەی ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا تۆمارکردووە. هەروەها لەماوەی هەفتەی رابردووشدا، ٩ حاڵەت لە نەجەف و ٣ لە مەحمودییە تۆمارکراون.


ناوبراو روونیکردەوە وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی ئەبوغرێب-ی کردووە بە مەبەستی دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان و رێگریکردن لەو نەخۆشییە و شانەیەکی تەنگژەش بۆ رێگری کردن لەو نەخۆشییە پێکهاتووە.


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەبەوەدەکات، کەمبوونەوەی ئاوی رووباری فوڕات و بەکارهێنانی هەندێک بیر و کەمتەرخەمی لە پاكکردنەوەی ئاوی خواردنەوە لە دیارترین هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەن، هاوکات رەوشی ژینگە و پلەکانی گەرما-ش رێگاخۆشكەرن بۆ گەشەی بەكتریای تووشكەری نەخۆشییەكە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە