رووداو-هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە18-10-2015 هەڵمەتێی كوتانی منداڵان لەدژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان لە کانتۆنی عەفرین بەرێوەدەچێت.
لە بەیاننامەیەکدا دەستەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین رایدەگەینێت، کە رۆژی یەکشەممە كوتانی منداڵان لەدژی نەخۆشیی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 4 رۆژیش هەڵمەتێی كوتانەکە بەردەوام دەبێت .
خەلیل شێخ حەسەن سەرۆکی دەستەی تەندروستی لە کانتۆنی عەفرین لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لەم هەڵمەتەدا نزیکەی 8500 منداڵ دەکوترێن بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 5 ساڵیدایە.
دەستەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین هەروەها داوا لە سەر جەم هاونشتیمانییانی عەفرین دەکات کە لەمڕۆوە سەردانی بنکەکانی تەندروستی بکەن بۆ کوتانی منداڵەکانیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ