رووداو-ده‌یلی ته‌له‌گراف
پزیشكانی پیست هۆشداریده‌ده‌ن له‌و تیشكه رووناكی و شه‌پۆله كارۆموگناتیسییانه‌ی به‌هۆی گرتنی وێنه‌ی سێڵفی به‌ر پێستی روخسار ده‌كه‌ون، كه ره‌نگه ببنه‌هۆی زیاندان له خانه‌كانی پێست، خێراكردنی پرۆسه‌ی پیربوون و په‌یدابوونی چرچی له روخساردا.
پزیشكه‌كان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وان زیانه‌كانی سێڵفی ئه‌وه‌ند روونه، به پشكنینی پێستی روخساری كه‌سێك ده‌توانن پێی بڵێن كه كامه ده‌ستی به‌كارهێناوه بۆ گرتنی سێڵفی چونكه پێستی ئه‌و لایه‌ی روخسار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیانی لێكه‌وتووه.
د.سیمۆن زۆكی، به‌ڕیوه‌به‌ری كلینیكی لینیاتایبه‌ت به پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست له به‌ریتانیا، له‌كاتی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی زانستی پێست و جوانكاری ناسراو به (FACE) گوتی "ئه‌وانه‌ی سێڵفی زۆر ده‌گرن ده‌بێ له‌باره‌ی پێست و روخساریانه‌وه نیگه‌ران بن".
پزیشكه پسپۆڕه‌كه ده‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ی درێژی شه‌پۆله رووناكییه‌كانی ده‌رچوو له مۆبایل جیاوازن له‌وانه‌ی هه‌تاو، به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌خۆر رێگه له زیانه‌كانی تیشكی ده‌رچوو له مۆبایل ناگرێ.
د.زه‌ین ئۆباگی، پزیشكی ناسراوی پێست و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نستیتۆی ئۆباگی تایبه‌ت به پسپۆڕی پێست، جه‌ختده‌كاته‌وه "مۆبایله‌كانتان زیان له روخسارتان ده‌ده‌ن، من به پشكنینی پێستی روخساری كه‌سێك ده‌زانم به كارمه ده‌ستی سێڵفی ده‌گرێ، چونكه پێستی روخساری به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سته ده‌ژاكێ".
پزیشكانی پسپۆڕی پێست گوتیان شه‌پۆله كارۆموگناتیسییه‌كان كار ه‌ل پێكهاته‌ی كانزایی خانه‌كانی پێست ده‌كه‌ن و تیشكه رووناكییه ده‌رچووه‌كانیش ترشه ناووكییه‌كانی خانه‌كانی پێست ده‌شێوێنن، واته به دوو رێگه‌ی جیاواز مۆبایل پێست ده‌ژاكێنێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ