رووداو- دونیا ئەلوەتەن
توێژینەوەیەك لەزانكۆی ئەزهەر لەسەر فەرزنەبوونی سەرپۆش پلەی نایاب وەردەگرێت و توێژینەوەكە دەیسەلمێنێت كە سەرپۆش نەریتە نەك فەریزەیەكی ئیسلام.
زانكۆی ئەزهەر بڕوانامەی دكتۆرای بەخشییە شێخ مستەفا محەممەد، لە شەریعە و یاسا بە پلەی نایاب، لەمەڕ نامەی دكتۆراكەی لە سەر باڵاپۆشی، كە
تێیدا لێكۆڵینەوەی لەسەر مێژووی سەرهەڵدان و لێكدانەوە جیاوازەكان بۆ باڵاپۆشی لە ئایینی ئیسلامدا كردووە.
تێیدا لێكۆڵینەوەی لەسەر مێژووی سەرهەڵدان و لێكدانەوە جیاوازەكان بۆ باڵاپۆشی لە ئایینی ئیسلامدا كردووە.
شێخ مستەفا محەممەد، لە نامەی دكتۆراكەی ئاماژەی بە چەند لێكدانەوەیەك كردووە لەسەر راڤەكردنی لە دەرەوەی هەلومەرجە مێژووییەكان و هۆكاری دابەزینی ئەو دەقە ئایینیانە، كە بە گوتەی ئەو بووەتە هۆی لێكدانەوەیەكی هەڵە لەسەر باڵاپۆشی ئافرەتان و وا بڵاوبووەتەوە كە مەبەست لێی سەرپۆشە بە هیچ شێوەیەك لە قورئاندا ئاماژەی پێ نەكراوە.
شێخ مستەفا محەممەد پێیوایە "راڤەكارانی دەقەكانی قورئان بەكارهێنانی ئایەتەكانیان لە شوێنی خۆی بەكارنەهێناوەو هەر كەسێك لەوان بە شێوەیەكی دوور لە واتا راستەقینەكەی لێكدانەوەی بۆ كردووە، تا رادەیەك واتاكای خۆی لەدەستداوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ كەمزانینیان بۆ شیكردنەوە كە رەنگە بە هۆی گرێیەكی دەروونییەوە بێت".
هەر لەوبارەیەوە دەڵێ "هۆكارەكەی نەبوونی ئیجتیهادیكی تایبەتییە بۆ تیگەیشتنێكی قووڵتر لەو دەقانە، ئەگەرچی ئەوەش دەزانن كە هەر كەسێك لە ئاییندا ئیجتیهاد بكات لەلایەن خوای گەورەوە پاداشت دەكرێت، تەنانەت ئەگەر هەڵەش بكات".
شێخ مستەفا محەممەد و كەسانێكی هاوشێوەی ئەو، زانا و راڤەكارانی دیكەی ئایینی ئیسلام بەوە تۆمەتبار دەكەن كە لەسەر چەمكی ''گواستنەوە پێش لێكدانەوە'' كار دەكەن بۆ لێكۆڵینەوە لە دەقە ئایینیەكان.نەیارانی سەرپۆش لە ئایینی ئیسلامدا ئاماژە بە لێكدانەوەیەك هەڵە دەكەن لە سورەتی ''ئەحزاب'' لە ئایەتی 35 كە هاتووە
'وإذا سألتموهن متاعًا فاسألوهن من وراء حجاب ذلكم أطهر لقلوبكم وقلوبهن وما كان لكم أن تؤذوا رسول الله ولا أن تنكحوا أزواجه من بعده أبدا إن ذلكم كان عند الله عظيما''.
ئەوان دەڵێن مەبەست لەم ئایاتە خێزانەكانی پێغەمبەرە نەك سەرجەم ئافرەتە مسوڵمانەكان كە لە نێوان پێغەمبەر و هاوەڵەكانی سنوورێك دانراوە.
لە لایەكی دیكەوە و لە ئایەتی (59)ی هەمان سورەتدا هاتووە
بۆ ئەم ئایەتەش دەڵێن خوای گەورە ئامۆژگاری پێغەمبەرەكەی كردووە كە خێزانەكانی سەرپۆش بكەن، بۆ ئەوەی نەبنە جێگەی سەرنجی پیاوانی دەوروبەر هەروەك چۆن كەنیزەكان بێ سەرپۆشن و بە ئاسانی جوانییەكانیان دەردەكەوێت.
'يا أيها النبي قل لأزواجك وبناتك ونساء المؤمنين يُدنين عليهنّ من جلابيبهن ذلك أدنى أن يعرفن فلا يؤذين وكان الله غفورا رحيما"
جگە لەو دوو ئایەتە نەیارانی سەرپۆش باس لە ئایەتی (٣١) دەكەن لە سورەتی نور كە هاتووە
، رەخنەیان لەم ئایەتە ئەوەیە كە لە سەردەمە كۆنەكان لای ئافرەتان باو بووە كە گەردنیان ئاشكرا بكەن و لەگەڵ هاتنی ئیسلام ئەم دیاردەیە قەدەخەكرا.
"وقل للمؤمنات يغضضن من أبصارهن ويحفظن فروجهن ولا يبدين زينتهن إلا ما ظهر منها وليضربن بخمرهن على جيوبهن ولا يبدين زينتهن إلا لبعولهن أو آبائهن أو آباء بعولتهن أو أبنائهن أو أبناء بعولتهن أو إخوانهن أو بني إخوانهن أو بني أخواتهن أو نسائهن أو ما ملكت أيمانهن أو التابعين غير أولي الاربة من الرجال أو الطفل الذين لم يظهروا على عورات النساء ولا يضربن بأرجلهن ليعلم ما يخفين من زينتهن وتوبوا إلى الله جميعا أيها المؤمنون لعلكم تفلحون "
هەندێ لە لێكۆڵەرانی ئایینی لەو باوەڕەدان كە ئەزهەر هیچ گومانێكی لەو بابەتەدا نەهێشتەوە بەوەی كە ئاخۆ سەرپۆش نەریتە یان خواپەرستییە و دەڵێن "خوای گەورە فەریزەی وای نەسەپاندووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ