دەرمانێکی نوێ دژی شێرپەنجەی خوێن و لیمفەکان پەسەند دەکرێ

 
رووداو-هەولێر

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەرمانێکی نوێی دژی شێرپەنجەی خوێن و لیمفەکان پەسەندکردن کە شێرپەنجەیەکی کوشندەیە و یەکێکە لە جۆرە باوەکان لەنێو منداڵانی ئەمریکادا.


بەپێی داتاکانی دەزگا ئەمریکییەکە ساڵانە نزیکەی 3100 کەس بەو شێرپەنجەیە دەستنیشاندەکرێن و تەنیا منداڵان و نێوجەوانان سوودمەند دەبن لەم دەرمانە نوێیە .
 
دەرمانە نوێیەکە ناوی کیمریایە و یەکێکە لە نوێترین دەرمانی کاریگەر بۆ بنبڕکردنی شیرپەنجەی خوێن و لیمفەکان.

سکۆت گۆتلیب بەڕێوەبەر لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکی دەڵیت دەرمانەکە هیوا بۆ تووشبوانی ئەو جۆرەی شێرپەنجە دەگەرێنێتەوە تەنانەت ئەگەر لە قۆناخە پیشکەوتووەکانی سێرپەنجەکەشدا بن، بەجۆرێک تاقیکردنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بەکارهێنانی بۆماوەی 3 مانگ بە رێژەی 83% شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

FDA دەربارەی میکانیزمی کارکردنی دەرمانەکە ئاشکرایدەکات کە ئەو دەرمانە خانەکانی بەرگری جەستە بەهێزدەکات و یارمەتی دووبارە ژیانەوە و دروستکردنەوەیان دەدات بە جینی نوێ، خانەکانی بەرگریش دژی خانە شێرپەنجەییەکان بەهێزتر دەبن و تێکیان دەشکێنن.

کیمریا یەکێکە لەو دەرمانانەی کە لە گرووپی چارەسەرە جینییەکان دادەنرێت و رێگەیەکی کاریگەرە بۆ لەنێو بردنی شێرپەنجە.