خورما مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە

رووداو- هەولێر

خۆراکناسانی بەریتانی لە زانکۆی ریدینگ دەڵێن رۆژانە خواردنی خورما ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە.


لە توێژینەوەیەکدا خۆراکناسانی بەریتانی پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان خواردنی خورما و کەمبوونەوەی مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن.

د. سومیا ئێنانی، پسپۆری خۆراک لە زانکۆی ریدینگ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: خورما بە رەگەزەخۆراکییە گرنگەکان دەوڵەمەندە و رێژەییەکی زۆری ریشاڵی تێدایە، کە هانی گەشەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە دەدەن.

خۆراکناسە بەریتانییەکە روونیدەکاتەوە بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە رۆڵێکی گرنگ لە بەهێزکردنی سیستەمی بەگری جەستە دەگێرن و کاتێک بە هەرهۆکارێک ژمارەیان کەمدەکات هەوکردن لەنێو ریخۆڵە دروستدەبێت و هەوکردنی درێژخایەنی ریخۆڵەش لەزۆربەی حاڵەتەکاندا سەردەکشێت بۆ شێرپەنجە.

پسپۆرانی خۆراک لە زانکۆی رێدینگ رێنماییدەدەن رۆژانە دوو بۆ سێ خورما بخورێت ئەمەش چونکە رێگری لە سەرهەڵدانی خانە شێرپەنجەییەکانی کۆڵۆن دەکات.