باشووری کوردستان.. کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مێشک و دەمار بەڕێوەدەچێت

16-10-2015
بەختیار حەمید
رووداو
رووداو
A+ A-

رووداو-هه‌ولێڕ

کۆنفرانسی نێوەنەتەوەیی مێشک و دەمار لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ سێیەم جارە هەولێر ئەو رووداوە زاسنتییە لە خۆ دەگرێت، سەرپەرشتیارانی کۆنفراسنەکە دەڵێن ساڵی داهاتوو ساڵی رۆچوونی زیاترە بە نێو زانستی پزیشکی مێشک و دەماردا تا پسپۆڕیەتی ورد بێننە نێو کەرتی تەندروستی لە باشووری کوردستان

سێیەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی مێشک و دەمار لە شاری هەولێر بەبەشداری پزیشکانی نێوخۆیی و بیانی دەستی بەکارەکانی کرد. سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکیی مێشک و دەماریش رایدەگەیەنێت لەساڵی داهاتوودا زیاتر بایەخ بە پسپۆڕیەتی ورد دەدەن.

لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان ئاشنا دەبن بە نوێترین ئەو توێژینەوانەی کە لە وڵاتانی جیهان لە بواری پسپۆڕییەتی مێشک و دەمار ئەنجامدراوە و نوێترین ئەو چارەسەرییانەش گفتووگۆیان لە بارەوە دەکرێت کە زانستی پزیشکی لەم سەردەمەدا پێی گەیشتووە.

کۆنفرانسەکە بە بەشداری زیاتر لە 75 پزیشکی نێو خۆیی و بیانی بەڕێوە دەچێت و بڕیاریشە لە ماوەی دوو رۆژدا کارەکانیان تەواو بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە