هەولێر..رێورەسمی تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەچوو

16-09-2015
بەختیار حەمید
رووداو
رووداو
A+ A-

رووداو-هەولێر

ئەمبوڵانس و کارمەندانی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن ئەمڕۆ جیاواز لە رۆژانی دیکە دەردەکەون. چونکە ئەمڕۆ رۆژ رۆژی خۆیانەو دەیانەوێت چەند نمایشێک ئەنجام بدەن.

دوای گەڕانیان بە نێو شاردا لە بەردەم چایخانەی مەچکۆ بەچەند سیناریۆیەک درێژە بەچالاکییەکەیان دەدەن.

جگە لەو نمایشانەی پێشکەشیدەکەن، کارمەندانی سەنتەرەکە لە ڕێی بڵاوکردەنەوەی زانیاری تایبەت بە فریاگوزاریی سەرەتایی هەوڵی زیاتر رۆشنبیرکردنی هاونیشتمانییان دەدەن.

بەرپرسانی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن خۆیان فێری چۆنییەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بکەن.

دوانزەی ئەیلولی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی فریاگوزاری سەرەتایی ناسراوەو لە زۆربەی وڵاتانیشدا بەم بۆنەیەوە چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە