بۆ خانمان.. دوای 30 ساڵی پشت لە سێكس مەكەن

رووداو-ومەنس هێڵس

پەیڕەوكردنی شێوازێكی دروستی ژیان، هەموو كەسێك دەگرێتەوە بە چاوپۆشی لە رەگەز یان تەمەن، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی تەمەن مەترسیی هەندێك نەخۆشی زیاد دەكات. ئەم نەخۆشییانە لە خانمان و پیاواندا جیاوازن. ئەوەی تایبەت بێت بە خانمان، پێویستە لە دوای تەمەنی 30 ساڵی هەندێك شت بكەنە خووی رۆژانەیان بۆ ئەوەی لە هەندێ نەخۆشی بەدووربن، لەوانەش:

- وەرزش:

بەوپێیەی خانمان زۆرتر لەبەردەم مەترسیی تووشبووندان بە خەمۆكی، وەرزش جگە لەوەی یارمەتی رێكیی لەشولاریان دەدات، لەهەمانكاتدا مەترسیی خەمۆكیش كەم دەكاتەوە و باری دەروونییان جێگیرتر دەكات. وەرزش كواڵیتی خەویش باشتر دەكات، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی گرفتی خەوتنیان هەیە كە ئەم گرفتەش لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زیاد دەكات.

- زۆر خواردنەوەی ئاو:

خانمان بایەخێكی زیاتر بە جوانیی پێستیان دەدەن و بێگومان حەز ناكەن چرچولۆچی لە پێستیان دەربكەوێ، نهێنیی جوانی و درەوشاوەیی  پێستیش دەگەڕێتەوە بۆ زۆر خواردنەوەی ئاو، بۆیە خانمان دەبێت رۆژانە بەپێی پێویست ئاو بخۆنەوە بۆ ئەوەی هەم پێستیان جوان بێت، هەمیش ئاو خواردنەوە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.

- زۆر دامەنیشە:

توێژینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان دەرخستووە زۆر دانیشتن فاكتەرێكی مەترسیدارە بۆ قەڵەوبوون و سەرئەنجام تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك بەرزەپەستانی خوێن و چەند جۆرێكی شێرپەنجە و چەندینی دیكە، بۆیە هەوڵ بدە زۆربەی كارەكانت بە پێوە بكەی.

- پشكنینی بەردەوام

خانمان دەبێت دوای تەمەنی 30 ساڵی، لایەنی كەم شەش مانگ جارێك یان ساڵانە پشكنینی گشتی بكەن، ئەمەش بەپێی ئەو خشتەیەی پزیشك بۆی دادەنێت.

- سێكس لەبیر مەكە:

پزیشكان رێنمایی دەدەنە خانمان كە دوای تەمەنی 30 ساڵی لە سێكس دوورنەكەونەوە، چونكە جگە لە سوودە جەستەییەكانی، سێكس سوودی دەروونیشی هەیە، لە سوودەكانیش دەتوانرێت ئاماژە بكرێت بە كەمكردنەوەی سەرئێشە، بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری و پێشگیری لە پیربوون.