لیژنەی پزیشكی بڕیاری دا دەستی سەنا ببڕدرێتەوە

16-04-2017
ئاسۆ سەراوی
نێچیرڤان حوسێن، پەیامنێری رووداو لە دهۆک: بڕیارە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ سەنا بکرێت
نێچیرڤان حوسێن، پەیامنێری رووداو لە دهۆک: بڕیارە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ سەنا بکرێت
نیشانەکردن ئاكرێ
A+ A-

رووداو - دهۆک

سەنا عیسام، ئەو منداڵە دوو ساڵ ‌و چوار مانگەی هەفتەی رابردوو لە قەزای ئاكرێ بەهۆی چەندجارێك دانانی كانیولا بۆی‌، دەستی راستی بەشێوەیەکی مەترسیدار ئاوسا، لەپێناو پاراستنی گیانی، لیژنەیەکی پزیشکی بڕیاری داوە دەستی ببڕنەوە.

عەبدوڵڵا ئیبراهیم، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەندامانی لیژنەی پزیشكی كە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك چاودێری تەندروستیی سەنا عیسام دەكەن، بڕیاریان داوە دەستی سەنا ببڕدرێتەوە.

بەگوتەی لیژنەی پزیشكی، بۆ پاراستنی گیانی باشترە ئەو دەستەی ببڕدرێتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆكیش باسی لەوە كرد، بۆ ئەو كارە رەزامەندی دایك ‌و باوكی وەرگیراوە.

باوكی سەنا ئێوارەی رۆژی شەممە 16-4-2017 لە بەرنامەی هۆت لاینی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو بەشداری کرد و چیرۆکی نەخۆشکەوتنی کچەکەی بەمشێوەیە گێڕایەوە: رۆژی 8ی ئەم مانگە سەنای كچم تووشی نەخۆشی سكچوون بوو، بۆ چارەسەریش بردمانە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاکرێ، پەرستارێك ویستی كانیولای بۆ دابنێ‌، بەڵام دوای حەوت جار سەرکەوتوو نەبوو.

بەگەتەی باوکی، دوای دوو رۆژ دەستی سەنا بەشێوەیەکی مەترسیدار ئاوساوە و رەش بووە. دەشڵێت سکاڵا لەسەر پەرستارەکە تۆماردەکات.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە