پسپۆڕێکی دەرووندروستی: خۆشەویستی راستەقینە لەبیرناکرێت

16-02-2018
هونەر رێبوار
..
..
نیشانەکردن دەروونی
A+ A-

رووداو-سلێمانی

پسپۆڕێكی نەخۆشییە دەروونییەکان لە سلێمانی دەڵێ خۆشەویستی راستەقینە و عەشق بە ئاسانی لەبیرناکرێت و دەڵێت خۆشەویستی و حەز لەڕووی دەروونییەوە زۆر جیاوان. 

د. دانیاڵ سەعدی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان لە سلێمانی روونیدەکاتەوە سەرچاوەی هەموو هەستەکان کە ژمارەیان 84 هەستە و خۆیان لە رق، خۆشەویستی، ئاسوودەیی و بێزاری دەبیننەوە، هەموویان لە مێشكەوە سەرچاوە دەگرن و ئەو مێشك بە پاشای دەروون ناودەبات. 

پسپۆڕە دەرونییەکە دەڵێت لە مێشكدا چەند شوێنێکی جیاواز هەن کە پەیوەندیان بە دەروونی مرۆڤ هەیە و هەموو گەیەنەرەکانی پەیوەست بە هەستەکان لە مێشکەوە دەردەدرێن.

د. دانیاڵ سەعدی دەڵێت کاتێك کەسێک خەمۆکی دەبێت، کاریگەری لەسەر میکانیزمە بەرگرییەکانی جەستە دەکات و مەترسیی تووشبوونی بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن زیاددەکات. ئەو ئاشکرایدەکات خەمۆکی تەنانەت سیستمی بەرگریش لاوازدەکات و مەترسیی نەخۆشییەکانی بەگشتی زیاددەکات. 

پسپۆڕەکەی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت خەڵکی سێ هەستەکەی خۆشەویستی، حەز و ئارەزوویان تێکەڵکردووە، ئەو دەڵێت خۆشەویستی راستەقینە و عاشقبوون ناتواندرێت بە ئاسانی لەبیربکرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە حەز زۆر جیاوازە و ئاسانتر لەبیردەکرێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە