لە بەسرا زیاتر لە سەد هەزار کەس بە ئاوی پیس ژەهراویبوون

15-10-2018
سەروەر سالار
نیشانەکردن ئاو، ژەهراویبوون، سکچوون
A+ A-


رووداو-سلێمانی

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێ ژمارەی ئەو کەسانەی بە ئاوی پیس لە بەسرا ژەهراویبوون گەیشتووەتە 111 هەزار کەس.


هەمان کۆمیسیۆن، کە سەر بە پەڕلەمانی عێراقە، رۆژی 21ی مانگی رابردوو رایگەیاند ژمارەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بە ئاوی پیس گەیستووەتە 70 هەزار کەس، ئامارە نوێیەکەش 13ی ئەم مانگە راگەیێنرا.

ئاوی خواردنەوەی بەسرا لە شەتتولعەرەب وەردەگیرێ و بەپێی پشکنینەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رێژەی ماددە رەقە تواوەکان لە ئاوەکەدا گەیشتووەتە ئاستی 7500 پی پی ئێم، ئەوە لەکاتێکدایە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێ نابێ ئەو رێژەیە لە 1200 پی پی ئێم تێپەڕبکات.

کۆمیسیۆنە عێراقییەکە داوا لە حکومەتی خۆجێیی و حکومەتی ناوەندی دەکات هەنگاوی جددی بنێن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەنگژەکە.

بەپێی راپۆرتە خۆجێیەکان، زۆربەی حاڵەتەکانی ژەهراویبوون بە ئاوی پیس لە بەسرا لە نێوەڕاستی مانگی ئابەوە تۆمارکراون.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە