گوێز یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆڵۆن دەدات

رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی تێکساس رایدەگەیێنن گوێز یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی میکانیزمەکانی هەوکردن لە کۆڵۆن.


لە نوێترین توێژینەوەیاندا، پزیشکە ئەمریکییەکان پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لە نێوان خواردنی گوێز و تەندروستبوونی کۆڵۆن.

د. دانێل رۆسێنبێرگ، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی هەناو و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لە نێو گوێزدا ماددەی (فایتۆکێمیکاڵس) هەیە، کە ئەم ماددەیە نێوپۆشی نێوەوەی کۆڵۆن دەپارێزێت.

لە توێژینەوەکەدا بەشداربووان کران بە دوو گروپەوە، پزیشکان بۆیان دەکەوتووە ئەو گروپەی لەماوەی سێ هەفتەدا، رۆژانە مشتێک گوێزیان خواردووە کەمتر نیشانەکانی هەوکردنی کۆڵۆنیان لێ بەدیکراوە.