گوێز یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆڵۆن دەدات

14-08-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- هەولێر

پزیشکانی زانکۆی تێکساس رایدەگەیێنن گوێز یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی میکانیزمەکانی هەوکردن لە کۆڵۆن.


لە نوێترین توێژینەوەیاندا، پزیشکە ئەمریکییەکان پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لە نێوان خواردنی گوێز و تەندروستبوونی کۆڵۆن.

د. دانێل رۆسێنبێرگ، پرۆفیسۆری نەخۆشییەکانی هەناو و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لە نێو گوێزدا ماددەی (فایتۆکێمیکاڵس) هەیە، کە ئەم ماددەیە نێوپۆشی نێوەوەی کۆڵۆن دەپارێزێت.

لە توێژینەوەکەدا بەشداربووان کران بە دوو گروپەوە، پزیشکان بۆیان دەکەوتووە ئەو گروپەی لەماوەی سێ هەفتەدا، رۆژانە مشتێک گوێزیان خواردووە کەمتر نیشانەکانی هەوکردنی کۆڵۆنیان لێ بەدیکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی قسەکردن لەنێوان بڕیار ئازاد و هیوا جەمال. وێنە: نێو ستۆدیۆی بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال

لە ئەمڕۆوە کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بایکۆتی کار رادەگەیێنن

بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی بە تایبەت لە سنووری سلێمانی فراوان دەبێت و سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستی دەڵێت: بایکۆت خواستی کارمەندانی تەندروستی نییە، بەڵام بێ مووچەیی ناچاری کردووین.