٥٢%ی مریشكەکانی ئەڵمانیا بە بەکتریا ژەهراویبوون

13-01-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن مریشكی بەستوو
A+ A-


رووداو- هەولێر

بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئەڵمانیا کە لە زاری حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا وەریانگرتووە نزیکەی 52%ی هەموو مریشکەکانی بەکتریای هۆکار بۆ تووشبوون بە سکچوونیان تێدایە. 


لە راپۆرتی میدیاکانی ئەڵمانیا هاتووە کە لە ساڵی 2011 تەنیا 32%ی مریشکی وڵاتەکە ژەهراویبووبوون بە بەکتریای کۆمپیلۆباکتەر، بەڵام ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاوە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 52%ی هەموو مریشەکەکانی وڵاتەکە کە ژەهراویبوون و هۆکاری سەرەکی سکچوونن. 

تەندروستی وڵاتەکە رایدەگەیێنێت هەر مریشكێك کە بە بەکتریاکە ژەهراویبووبێت و ئامادەبکرێت بۆ خواردن، بەڵام بە تەواوی نەکوڵێندرابێت، مەترسیی دروستدەکات و بەکتریاکەی لەنێویدایە هۆکارە بۆ سکچوون. 

پەیمانگەی رۆبێرت کوخ رایدەگەیێنێت ساڵانە لە ئەڵمانیا نزیکەی 60-70هەزار نەخۆشیی نوێ تۆماردەکرێن، دەشڵێت تەنیا بە پاکوخاوێنی بەردەوام و کوڵاندنی گۆشت و شۆردنەوەی خۆراکەکان بەر لە بەکارهێنانیان، مەترسیی نەخۆشییەکان کەمدەبێتەوە. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە