راستەوخۆ 40 کاژێر بەرنامەی رادیۆ پێشکەش دەكات

رووداو- ئاژانسەکان

بێژەرێکی عەرەب بەناوی ریما نەجیم، دوای ئەوەی بێوەستان 40 کاژێربەرنامەیەکی راستەوخۆی رادیۆیی پێشکەش کرد، ژمارەی پێوانەیی جیهانی شكاند.

لە پێناو کۆکردنەوەی بڕی 20 هەزار دۆلار بۆ نەشتەرگەری دەماری دڵی منداڵێک بەناوی لاریسا، پێشکەشکاری لوبنانی ریما نەجیم لە رادیۆی(ئەغانی ئەغانی) توانی 40 کاژێر بەرنامەی راستەوخۆ لە رادیۆ پێشکەش بکات، ئەمەش وایکرد ژمارەی پیوانەی جیهان تۆمار بکات، بەو هۆیەشەوە ناوی چووە نێو کتێبی گینس.

ریما نەجیمی پێشکەشکار لە ماوەی ئەو گفتووگۆ درێژە 40 کاژێریەدا، توانی لەگەڵ زۆرترین میوان و هونەرمەند و رۆژنامەنووس و هاووڵاتی گفتووگۆی راستەوخۆ بکات، بێ ئەوەی هەست بەماندوو بوون بکات.