وەزارەتی تەندروستی کوردستان و ئەڵمانیا کۆبوونەوە

12-10-2015
بەختیار حەمید
رووداو
رووداو
A+ A-

رووداو-هەولێر


رێکخراوی جیکۆ بە هاوکاری کۆمپانیای AKG ئێوارەئیڤێنتێکیان بۆ هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا و کوردستان رێکخست و وەزیری تەندروستی دەڵێت ئەڵمانییەکان زۆر بە پەرۆشن هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە کوردستان بکەن، لەلایەن خۆیشییەوە سەرۆکی شاندی وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیش دەڵێت دەمانەوێت پردێکی زێڕینی تەندروستی لە نێوان کوردستان ئەڵمانیا بنیات بنێین

وەفدێکی باڵای وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا لە باشووری کوردستانن و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکگەیشتنێکی هاوبەش واژۆ دەکەن.

بەگووتەی وەزارەتی تەندروستی لە رابردوودا وڵاتی ئەڵمانیا بە چەندین شێواز هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە باشووری کوردستان کردووە، بەڵام هیچ کاتێک بەشێوەی فەرمی نەبووە. وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیاش بابەتەکانی لەیەکگەیشتنە هاوبەشەکە دەخاتەڕوو.

ئێستا هەموو ئامادەکارییەکانی لەیەکگەیشتنە هاوبەشەکەی نێوان هەردوو وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان تەواوبووەو چاوەڕێی واژۆ کردنی دەکرێت.وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت لە مانگی یازدەی ئەمساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە