لە ترسی پۆلیس رادەکات و جرج دەخوات

12-09-2013
هەڵات رێبوار
A+ A-

پیاوێکی ئۆرگوایی لە ترسی پۆلیس رادەکات و 4 مانگ لەزنجیرە چیاکانی ئەندێز خۆی وندەکات، ئەو ماوەیە تەنیا گۆشتی جرج و کشمیش دەخوات.

ئەو پیاوە تەمەنی 58 ساڵە، دوای تۆمەتبارکردنی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵێک، مانگی ئایاری رابردوو ویستوویەتی بە ماتۆڕسکیلەوە لە چیلی بۆ ئەرژەنتین بڕوات، بە هۆی تێکچوونی ماتۆڕسکیلەکەی ناچاربووە بە پێ بروات، دواتر تووشی زریانێکی بەهێزبووە و لە ناو زنجیرە چیاکان گیری خواردووە. بۆ مانەوەشی لە ژیان تەنیا گۆشی جرج و کشمیشی خواردووە.

دوای ئەوەی چەند كەسێك بۆ پێوانی رێژەی بەفر چوونەتە ئەو شوێنە، كە لە بەرزایی 2840 مەتر لەسەر ئاستی دەریایە، پیاوەكەیان دۆزیوەتەوە و دواتریش لەگەڵ خۆیانیان بردووەتە شاری سان خوان لە  ئەرجەنتین.

ئەو لەو ماوەیەدا کێشی 20 کیلۆ دابەزیوە، بەڵام پزیشکەکان دەڵێن دوای چەند رۆژێکی دیکە تەندروستی باشدەبێ و دەتوانێ نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە