حکومەتی ئەڵمانیا رێوشوێنەکانی بۆ کوتانی منداڵان توندتر دەکات

14-06-2017
هونەر رێبوار
هەڵمەتی کوتانی منداڵان
هەڵمەتی کوتانی منداڵان
نیشانەکردن کوتان
A+ A-
رووداو- هەولێر 

حکومەتی ئەڵمانیا پلاندادەنێت بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە کوتان بدات و رێنمایی زیاتر لەبارەی گرنگی کوتان بۆ تەندروستی منداڵان دەخاتەڕوو، بەتایبەت بۆ ئەو دایکانەی کە نایانتوانیوە زانیاری تەواویان هەبێت لەبارەی ئەوەی چۆن منداڵەکانیان بکوتن. 

دۆریس بێرڤ، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت لەمەودوا یاسایاکانیان تووندتر دەکەن و خێزانەکان ناچار دەکەن کە زانیاری پێویست لەبارەی پێکوتەکانەوە وەربگرن لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ بنکە تەندروستییەکان. 

گوتەبێژی وەزارەتە تەندروستییەکە دەڵێت هەر ئەمەش نییە، بەڵکو لەمەودوا خۆیان لە بنکەکانەوە پەیوەندی بە باوانی منداڵان دەکەن و زانیاریان پێدەدەن. 

دۆریس بێرڤ، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا دەڵێت لەدوای ساڵی 2015ەوە ئەو باوانانەی دەیانەوێ منداڵەکانیان لە سەنتەرەکانی چارەسەری رۆژانە ناونووس بکەن بۆ چارەسەری پێویست، ناچاریان دەکەین کە رێنمایی وەربگرن لەبارەی کوتان لەلایەن پزیشكی منداڵانەوە و بەڵگەی تەواو لەسەر زانیارییەکان وەربگرن.

ئەم یاسایە ئێستا تووندتر دەکەین، لەمەودوا خێزانەکان ئاگادادەکەینەوە و لەلایەن بنکەکانەوە و پەیوەندییان پێوەدەکەین، بۆ پێدانی ئامۆژگاری زیاتر لەبارەی کوتان. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە